بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێڕاقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی دوای لێدوان لە ئەنجومەنی ئاسایش وتی: نزیک بە یەک ساڵە کە ئیسرائیل هەڵمەتی کۆمەڵکوژی خۆی لە دژی گەلی فەلەستینی دەست پێکردووە. زیاتر لە 200 هەزار کەس کوژراو، بریندار یان ون بوو هەیە و بە گشتی غەززە بووەتە خۆڵەمێش.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان هیچ هەوڵێکی بۆ ڕاگرتنی ئەو کوشتوبڕە ئەنداوە. بۆچی؟ چونکوو ئەمریکا و هەندێک وڵاتی ڕۆژاوایی هیچ بایەخێک نادەنە گیانی خەڵکی ناوچەکەی ئێمە و ئاسایش و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین.
عێراقچی وتی: ئیسرائیل ئەوەندە لە پاڵپشتییەکانی ئەمریکا ملهوڕ بووە کە ئێستا هێرش دەکاتە سەر لوبنان، تەنیا چەند کاتژمێر لەمەوپێش کاتێک کە نتانیاهۆ لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان خەریکی لێدوان بوو و هەموو ناوچەکەی بە توندوتیژی زیاتر دەخستە بەر هەڕەشەوە، ئەرتەشی ئیسرائیل هێرشێکی بێ وێنەی کردە سەر ناوچەیەکی نیشتەجیی لە بەیرووت و حەوت باڵەخانەی خاپوور کرد.
ناوبراو زیادی کرد: ئەمڕۆ زۆربەی بەرپرسانی وڵاتەکان لە کاتی لێدوانەکەی نتانیاهۆ لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، کۆبوونەوەکەیان بەجێ هێشت، بەڵام من پێم وایە کە جیهان ئەبێ یەکگرتوو هەستێتەوە و ئەو دێوزمە خوێنخۆرە کە هیچ کەم لە هیتلەر نییە، ڕابگرێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد: هیچ گومانێکی تێدا نییە کە ئەمریکا لە ئەو جەنایەتە هاوبەشە. بەسە کە چاوێک لە پاڵپشتی سەربازی و دارایی ئەمریکا لە ئیسرائیل بکەین. لە راستیدا خەڵکی موسڵمان لە فەلەستین و لوبنان بە چەکی ئەمریکی دەکوژرێن.
عێارقچی لە کۆتاییدا وتی: ئێمە هاودەردی و هاوڕێیەتی خۆمان لەگەڵ خەڵکی لوبنان ڕادەگەیێنین، کۆماری ئیسلامی بە هەموو توانیەوە لە پاڵ لوبنان و بەرخۆدان دەبێت.
Your Comment